له هه‌ر سه‌رده‌مێكدا ده‌بێت ئیمانداران هه‌میشه ئه‌م ڕاستییه‌یان له‌به‌رچاو بێت كه پێغه‌مبه‌ری خوا(علیه الصلاة والسلام) وا له ناویاندایه، ئێستا له‌ناو ئێمه‌دا بوونی هه‌یه، چونكه باسه‌كه باسی خودی خۆی و قه‌د و باڵای نییه.
له‌م بڕگه‌یه‌دا به کورتیی جه‌خت له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێکی تایبه‌ت ده‌که‌مه‌وه:
۱ـ هه‌رگیزو له هیچ قۆناغێکی ژیانی زانستیدا، مامۆستا ناصر سوبحانی بیرۆکه‌ی ڕه‌دکردنه‌وه‌ی حوجییه‌تی فه‌رمووده و ئیکتیفا به قورئانی له‌لا په‌سه‌ند نه‌بووه، به‌ڵکو به چه‌ندین ئایه‌تی قورئانی پیرۆز ده‌یسه‌لماند که سوننه‌تی صه‌حیحیش حوججه‌یه‌و بۆ هه‌ندیك بواری ئه‌حکام کارپێکردنی واجیبه. ڕاسته له سه‌رێکه‌وه هه‌مان بۆچوونی پێشه‌وا ئه‌بو حه‌نیفه‌و هه‌ندێك له زانایانی موحه‌ققیقی هه‌بوو، که بۆ بواری عه‌قیده‌و عبادات که‌متر په‌نای بۆ ڕیوایاتی ئاحاد ده‌برد، له سه‌رێکی تریشه‌وه مه‌رجی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو بۆ دروستیی و نادروستیی ڕیوایات، به‌ڵام ئه‌وه‌ش به ڕه‌هایی نه‌بوو، وه‌ك له بڕگه‌ی چواره‌مدا به ژماره‌و نمونه‌و به‌لگه‌ی ڕوون ده‌یسه‌لمێنین.
کۆپی ڕایت 1401 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل